خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بڵاو كرایەوە

:: AM:10:56:15/12/2019 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی بڵاو كردەوە و لە ماوەی چەند ڕۆژێك مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكرێت.

لە ماوەی چەند ڕۆژێك مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكرێت
ئەمڕۆ یەكشەم 15ـی كانوونی یەكەم، بەپێی ئەو خشتەیەی دەست "وشە" كەوتووە، ڕۆژی دووشەم مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەلایەتی و ئەنجوومەنی دادوەری و كەمئەندامان و وەزارەتی داد دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەكە، ڕۆژی سێشەم مووچەی وەزارەتەكانی سامانە سروشتییەكان و ئەوقاف و خوێندنی باڵا دابەش دەكرێت.

ڕۆژی چوارشەم، ئەنجوومەنی دەزگای ئاسایش و ناوخۆ و هێزی زێرەڤانی و فەرماندەیی پێشمەرگە و بەرگری و فریاكەوتن و بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و پاسپۆڕت و و نشینگە و لیوای یەك و دوو و پۆلیسی پاراستنی نەوت دابەش دەكرێت.

ڕۆژی پێنجشەم مووچەی وەزارەتی شارەوانی و گواستنەوە و كارەبا و پلاندانان و كشتوكاڵ و مافی مرۆڤ و دەستپاكی و وەبەرهێنان و ژینگە و مین و ناوچەكانی دەرەوە و دیوانی چاودێری و كۆمسیۆن دابەش دەكرێت.

ڕۆژی یەكشەمی داهاتوو مووچەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و ڕۆشنبیری و بازرگانی و پیشەسازی و سەرۆكایەتییەكانی پەرلەمان و حكوومەت و سەرۆكایەتی هەرێم و خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

ڕۆژی دووشەم مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت.






وشە - رامیار جەواد