حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی بۆ 12 به‌نداو له هه‌رێمی كوردستان خه‌رجكردووه و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێت، ئێسته كێشه‌ی پاره‌مان نییه و ده‌ستمان به كاركردن له‌و به‌نداوانه كردووه.
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك به‌نداو خه‌رجكرد كه له ماوه‌ی ڕابردوو به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنی پاره، كاركردن تیایاندا ڕاگیرابوو، به‌ڵام ئێسته ده‌ستكراوه به ئیشكردن تیایاندا.
ده‌ستیان به كاركردن له‌و به‌نداوانه كردووه
زیاتر گوتى، بڕی ئه‌و پاره‌یه 33 ملیار دیناره و بۆ 12 به‌نداو ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستان له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان و به دروستكردنی ئه‌و به‌نداوانه بڕێكی زۆر ئاو گلده‌درێته‌وه و سوودی بۆ به‌رهه‌می كاره‌با ده‌بێت، به‌هۆیه‌وه چه‌ند ملیارێك ئاو زۆر ده‌بێت له داهات و گلدانه‌وه‌ی ئاو.
ڕوونى كرده‌وه، ئێسته كێشه‌ی پاره‌مان نییه و پاره‌كه خه‌رج كراوه و ده‌ستكراوه به كاركردن له‌و پڕۆژانه، ده‌مانه‌وێت به زووترین كات ئه‌و پڕۆژانه ته‌واو بكه‌ین چوونكه بۆ كشتوكاڵ و ئاودێری سوودیان ده‌بێت له ناوچه‌كان.
هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی دوو به‌نداوی گه‌وره‌یه كه ده‌كه‌ونه سنووری پارێزگای سلێمانی له به‌نداوی دووكان و ده‌ربه‌ندیخان پێكهاتوون و توانای گرتنی نزیكه‌ی 10 ملیار مه‌ترسێجا ئاویان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌نداوی تر‌ى بچووك كه به گشتی هه‌رێم توانای گلدانه‌وه‌ی 12 ملیار مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه له‌و به‌نداوانه.
هه‌روه‌ها له ئێسته كاركردن له سێیه‌م گه‌وره‌ترین به‌نداوی هه‌رێم به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت كه ده‌كه‌وێته سنووری پارێزگای سلێمانی و به‌نداوی دێوانه له سنوورى شارۆكه‌ى ده‌ربه‌ندیخان كه بڕیاره له چه‌ند مانگی داهاتوو كاره‌كانی ته‌واو ببن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی