ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش دوو هێرشی جیاوازییان له سنووری شاره‌دێی مه‌نده‌لی ناسراو به ناوچه‌ی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كه‌ی شاره‌بان ئه‌نجامدا.
سه‌ربازێك كوژراوه و دوو سه‌ربازی تریش بریندار بووه
نیهاد محه‌مه‌د، گووته‌بێژی پۆلیسی دیاله به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سه‌عات 10ى ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش له‌ناوچه‌ی نه‌دای سنووری مه‌نده‌لی هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی سووپای عێراق.
زیاتر گوتى، داعش له‌و هێرشه‌دا كه به ماتۆرسكیل هاتبوونه ناوچه‌كه سوودیان له ته‌مو مژی ناوچه‌كه وه‌رگرتووه و له ئاكامدا چوار سه‌ربازیان كوشتووه و دوو سه‌ربازیش كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ری پله‌داره بریندارن.
هاوكات عه‌دنان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شاره‌بان، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، به‌هه‌مان شێوه له سنووری شارۆكه‌ی شاره‌بانیش له ئاكامی هێرشی داعش سه‌ربازێك كوژراوه و دوو سه‌ربازی تریش بریندار بووه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی