كۆمپانیای شۆڤرلێتی ئه‌مه‌ریكی زانیاری له‌باره‌ی پێشكه‌وتووترین ئۆتۆمبێلی به‌رهه‌مهێنراوی خۆی بڵاو كرده‌وه و دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، كه عاشقانی ئۆتۆمبێلی مه‌زن و خێزانی چاوه‌ڕوانی خستنه بازاڕی بن، چونكه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌مووان سه‌رسام ده‌اكت.
ئۆتۆمبێله نوێكه له جۆری Suburban و پێشتریش چه‌ندان ڤێرژنی لێ به‌رهه‌م هاتووه، به‌ڵام مۆدێلی ئه‌مساڵی وێنه‌ی نییه و زۆرترین تایبه‌تمه‌ندی تێدا ده‌سته‌به‌ر كراوه و درێژییه‌كه‌ی پێنج مه‌تر و 75 سانتیمه‌تره و به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو و فره‌وان دروستكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنشینانی به پشوودانی ته‌واوه لێی دابنیشن و هه‌ست به هیچ ناڕه‌حه‌تییه‌ك نه‌كه‌ن.
به‌رهه‌مه نوێكه‌ی
شۆڤرلێت، شوێنی حه‌وت كه‌س ده‌بێته‌وه و به كوشنی زۆر فره‌وان و گونجاو به‌رهه‌م هێنراوه و به پێست ڕووپۆشكراوه و پێشكه‌وتووترین تایبه‌تمه‌ندی مه‌ڵتیمیدیای تێدا به‌كارهاتووه و به سه‌رجه‌م مۆبایله زیره‌كه‌كان پێوه‌ست ده‌كرێ و شاشه‌یه‌كی به قه‌باره‌ی 10.1 ئینج له‌به‌رده‌م شوفێر هه‌یه و شاشه‌ی مه‌ڵتیمیدیایشی قه‌باره‌كه‌ی 12.6 ئینج ده‌بێت، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی له به‌رده‌م هه‌ر كوشنێكی پشته‌وه‌یشی شاشه‌ی تایبه‌ت دانراوه.
به‌هێزترین تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه و خێراییه‌كه‌یشی سه‌رسوڕهێنه‌ره
ئۆتۆمبێله‌كه تایبه‌تمه‌ندی شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایل و ئامێره‌كانی به‌شێوه‌ی لاسلكی بۆ دانراوه، هاوكات ده‌رچه‌ی ی‌و ئێس بی هه‌یه و سیسته‌می وای فا و په‌خشكردنی ئینته‌رنێتی تێدا ده‌سته‌به‌ر كراوه، جیا له‌وه‌ی سیسته‌مێكی زۆر پێشكه‌وتووی جی پێ ئێسی بۆ دانراوه، بۆ ئه‌وه‌ی شوفێره‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك ون نه‌بن و بگه‌ن به‌و شوێنه‌ی كه مه‌به‌ستیانه.
بزوێنه‌ری ئه‌و ئۆتۆمبێله نوێیه له جۆری دوراماكس 16یه و شه‌ش پستۆنه و هێزی ڕاكێشانی 277 ئه‌سپی هه‌یه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی هه‌موو فه‌رمانه‌كانی به ئه‌لیكترۆنی و به پێشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆجیا بۆ دروستكراوه، به‌جۆرێك شوفێری هه‌ست به‌وپه‌ڕی ئاسایش و ئارامی ده‌كات له‌كاتی لیخوڕین دا.