كۆمپانیای فۆرد له نوێترین پێشانگادا ئۆتۆمبێلی جۆری ئێجی نمایش كرد و له‌گه‌ڵیدا ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی تێیدا ئه‌نجام داوه ئاشكرا كرد.
شاره‌زایانی ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل "
caranddriver" ئه‌وه‌یان ڕوونكردووه‌ته‌وه كه فۆرد تایبه‌تمه‌ندی جیاواز و هێزێكی تایبه‌تی بۆ ئێجی مۆدێل نوێ داناوه كه بووه‌ته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی، جگه له‌وه‌یش دیزاینه‌كه‌ی كه‌مێك گه‌وره‌تر كردووه به‌شێك له شێوازی ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یشی گۆڕیوه.
فۆرد ئێجی نوێ لەڕووی دیزاینەوە گەورەتر کراوە و ناوەوەشی فراوانتر کراوە
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه فۆرد ئێجی نوێ قه‌باره‌ی گه‌وره‌تر كراوه و ناوه‌وه‌شی به‌راورد به مۆدێله‌كانی پێسوو فراوانتر كراوه، جگه له‌وه‌یش هێزی زیاد كراوه كه ده‌گاته هێزی 335 ئه‌سپ به بزوێنه‌ری 2.7 لیتری كه شه‌ش پستۆن و هه‌شت پتۆنیشی هه‌یه، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 39 هه‌زار و 195 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
فۆرد یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا له بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێل، هه‌روه‌ها فۆرد كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و كۆمپانیاكه به فه‌رمی له ئه‌مه‌ریكایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1903 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "هێنری فۆرد" ه‌وه، جگه له‌وه‌یش یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێل كه دروست كراوه له دنیادا له‌لایه‌ن كۆمپانیای فۆرده‌وه بووه.