له وڵاتی هیند، كه‌ڵه‌شێرێك به هۆى چڕنووكهكانى گه‌رده‌نى خاوه‌نه‌كه‌ى زامدار ده‌كات و دواتر له نه‌خۆشخانه گیان له ده‌ست ده‌دات.
ماڵپه‌ڕى رۆژنامه‌ى "
قودس عه‌ره‌بى" ئه‌مڕۆ له هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له هیند كه‌ڵه‌شێرێك خاوه‌نه‌كه‌ى كوشتووه.
ویستوویه‌تى كه‌له‌شێره‌كه بۆ گۆڕه‌پانى شه‌ڕ ببات
له هه‌واڵه‌كه هاتووه، ئه‌و پیاوه كارى شه‌ڕه‌كه‌ڵه‌شێر بووه، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كاتێك كهڵهشێرێكى بۆ گۆڕه‌پانى شه‌ڕ بردووه، له رێگه‌ى چڕنووكى كه‌ڵه‌شێره‌كه به‌ر گه‌رده‌نى گه‌وتووه و به سه‌ختى بریندار بووه، دواتر ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه و له‌وێوه مردووه.
ئه‌م رووداوه له ویلایه‌تى ئه‌ندرا بردیشى باشوورى رۆژهه‌ڵاتى هیند بووه، میدیاكانى هیند بڵاویان كردووه‌ته‌وه، پۆلیسى گوتوویه‌تى هه‌رچه‌نده برینه‌كه‌ى سه‌خت بووه، به‌ڵام خاوه‌نى كه‌ڵه‌شێره‌كه كه ته‌مه‌نى 50 ساڵ بووه به جه‌ڵته‌ى مێشك مردووه.
له هیند و چه‌ندان وڵاتى تر‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست شه‌ڕه كه‌ڵه‌شێره ئارهزووییهكى میلییه و هه‌وادارى خۆى هه‌یه.