به‌هۆى ئه‌وه‌ى له كاتى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌یه‌ك كچێكى ره‌شپێستیان سڕیوه‌ته‌وه، ئاژانسى ئاسۆشێیتد پرێس به ره‌گه‌زپه‌رستى تۆمه‌تبار ده‌كرێت و دواجار داواى لێبوردن ده‌كات.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كاتێك ئاژانسى
ئاسۆشێیتد پرێس هه‌واڵێك له‌سه‌ر چالاكانى ژینگه له كۆڕبه‌ندى ئابوورى جیهان له داڤۆس بڵاو ده‌كاته‌وه، وێنه‌ى كۆمه‌ڵێك چالاك بڵاو ده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر ئاستى دنیا ناوبانگیان هه‌یه.
به‌هۆى بڕینى وێنه‌ى كچێكى ره‌شپێست ئاژانسى ئاسۆشێیتد پرێس داواى لێبوردن ده‌كات
وێنه‌ى راسته‌قینه له پێنج چالاك پێكهاتوون، كه یه‌كێكیان چالاكى ئۆگهندى ڤانیسا ناكیته، كه‌چى ئه‌و وێنه‌یه‌ى ئاژانسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه بڵاوى كردووه‌ته‌وه، رووخسارى ڤانیساى تێدا نییه.
ڤانیسا كاتێك وێنه‌كه ده‌بینى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆیه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و باس له‌وه ده‌كات ئه‌و ته‌مه‌نى 23 ساڵه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م وێنه‌یه به‌مشێوه‌یه زانیویه‌تى "ره‌گه‌زپه‌رستى" چییه، پێشتر زانیارى له‌سه‌ر نه‌بووه، دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه، ئه‌و وه‌ك چالاكێكى ناسراو له بوارى ژینگه كار بۆ ئامانجه‌كانى ده‌كات و سارد نابێته‌وه.
ماڵپه‌ڕى BBC بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى وێنه‌گرتنى ئاژانسى ئاسۆشێیتد پرێس داواى لێبوردنى كردووه و گوتوویه‌تى ئه‌م كاره هیچ نیازێكى خراپى له‌پشته‌وه نه‌بووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت ده‌رهێنه‌ره‌كه وایزانیوه باڵه‌خانه‌كه‌ى پشت ڤانیسا سه‌رنجى بینه‌ر په‌رته‌وازه ده‌كات، بۆیه ئه‌و كچه‌ى سڕیوه‌ته‌وه.