دره‌نگانى ئه‌مشه‌و ئاگر لە بەشە ناوخۆیی كچانی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی لە گه‌ڕه‌كى بەختیاری كەوتەوە، به‌هۆیه‌وه چەند قوتابیه‌ك برینداربوون.
دواى ڕووداوه‌كه تیمه‌كانى فریاكه‌وتن گه‌یشتوونه‌ته شوێنى ڕووداوه‌كه
كه‌مێك پێش ئێسته سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، سه‌عات 11ى ئه‌مشه‌و ئاگر لە بەشە ناوخۆیی كچانی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی لە گه‌ڕه‌كى بەختیاری كەوتەوە، دواى ڕووداوه‌كه تیمه‌كانى فریاكه‌وتن گه‌یشتوونه‌ته شوێنى ڕووداوه‌كه.
سه‌رچاوه‌كه گوتى، به‌پێى لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه ئاگرەکە بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەوە بووە و پێنج قوتابی بە سووکی برینداربوونه و گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، ئێسته نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
ئاشكراى كرد، تیمەكانی بەرگری شارستانی سلێمانی لە شوێنی ڕووداوەكەن و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه و ئاگرەكەیان به ته‌واوى كۆنترۆڵ كراوه.