په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای گه‌یاند، گفتوگۆ له نێوان كورد و به‌غدا بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه.
چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بگه‌ینه ڕێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌نگ به كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق بده‌ین
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی شوبات، د. میاده نه‌جاڕ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی گوت، گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق له نێوان شاندی كوردی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی به‌غدا به‌رده‌وامی هه‌یه، له ئه‌نجامی گفتۆكۆكانیشدا لێك نزیكبوونه‌وه‌ی باش له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بگه‌ینه ڕێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌نگ به كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق بده‌ین.
زیاتر گوتی، ئه‌گه‌ر ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێك بكه‌وین، ئه‌وكات ده‌نگ به كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق ده‌ده‌ین، به‌ڵام ئه‌سته‌مه به‌هۆی نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن بتوانین رۆژی دووشه‌م ده‌نگ به كابینه‌ی عه‌لاوی بدرێت.
ڕوونی كرده‌وه، تا ئێسته گفتوگۆ به‌رده‌وامیی هه‌یه و هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتا، هه‌ركاتێك گه‌یشتینه رێككه‌وتن، ئه‌وكات ئاشكرا ده‌كرێت و ده‌نگ به كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی ده‌درێت.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم