وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه كه كێشه‌ی داناغاز چاره‌سه‌ر كراوه و كێشه‌ی كاره‌بای نیشتمانی نه‌ماوه. ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر ئاگاداری بڵاو كرابوویه‌وه كه بۆ 12 سه‌عات كاره‌بای نیشتمانی نابێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی شوبات، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاند، به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكی له وێستگه‌ی داناغاز، به‌رهه‌مهێنانی غاز كه‌مبووه‌وه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كرد كه پێشبینی ده‌كرا تا 12 سه‌عات كاره‌با نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كرا.
كێشه‌ى وێستگه‌كان چاره‌سه‌ر كراوه
لای خۆیه‌وه ئومێد محه‌مه‌د گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه گرفتی ته‌كنیكی وێستگه‌كه چاره‌سه‌ر كراوه و پێدانی كاره‌با ئاسایی بووه‌ته‌وه.
ئێسته پێدانی كاره‌با نیشتمانی به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 12 سه‌عاته و ئه‌وه‌ی تر له‌به‌رانبه‌ردا كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلیی ده‌درێته‌وه هاووڵاتییان. چه‌ندان جار به‌هۆی كێشه‌ی وێستگه‌كانه‌وه بۆ ماوه‌ی كاتی كاره‌بای نیشتمانی بڕاوه.