بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست "وشە" کەوتوون، ڕۆژانە پێنج هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەی چیاسورخی سەر بە ناوچەی گەرمیان دەردەهێنرێت، ئەمەش یەکەم جارە بەرهەمی نەوتی ناوچەکە بگاتە ئەو ئاستە.
کۆمپانیای پیت ئۆیلی تورکی، زنیاریی بە "وشە" دا، ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی کێڵگەی چیاسورخ گەیشتووەتە پێنج هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا پێشتر هەرگیز نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.
بەرهەمهێنانی نەوتی کێڵگەی چیاسورخ گەیشتووەتە پێنج هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا
گوندی چیاسورخ کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی سیروان و لە سنووری شارەدێی قۆرەتوو کە لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە ئیدارەی گەرمیانە، گه‌رمیانیش ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌وتییه و زۆربه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته خاكی ئه‌م ناوچه‌یه‌وه.
یادگار فه‌تاح بەرپرسی سەر بە وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، بوونی ڕێژه‌ی نه‌وتی باشی له ناوچه‌كه بۆ "وشه" پشتڕاست كرده‌وه، به‌ڵام به هۆكاری ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تەکەی ئه‌وان جیاوازه و پرسی سامانی سروشتی هه‌ستیاره، زانیاری زیاتری نه‌خسته‌ڕوو.
كه‌ریم عه‌لی سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزە و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان و نوێنه‌ری گه‌رمیان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، بۆ "وشه"ی پشتڕاست کردەوە، ئێستە ڕۆژانە پێنج هەزار بەرمیل نەوت لە ناوچەی چیاسورخ دەردەهێنرێت و پێشتر هەرگیز نەگەیشتووەتە ئەو ڕێژەیە.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئەو نەوتە به ئاسانی بۆهه‌ولێر دەبرێت و بە بۆری لە ڕێگەی به‌ندەری جیهانه‌وه هه‌نارده دەكرێت.
هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی 57 بلۆكی نه‌وته، 28 بلۆكیان دەکەونە پارێزگای سلێمانی كه زۆربه‌یان ده‌كه‌ونه گه‌رمیانه‌وه، به ڕای شاره‌زایانی ئه‌و بواره بلۆكه‌كانی نه‌وتی گه‌رمیان له ڕووی جۆری نه‌وت و ده‌رهێنانییه‌وه له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا باشترینن.
كێڵگه‌ی چیاسورخ یه‌كه‌مین كێڵگه‌ی نه‌وتییه له عێراق کە له ساڵی 1902 كاری تێدا كراوه و هەڵکەندراوە، ده‌که‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی ڕوباری سیروان، ڕووبه‌ری 938 کیلۆمه‌تر دووجایه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی