هۆزێكی عێراق له پارێزگای موسه‌ننای باشووری عێراق به فه‌رمی داوای له سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی هۆزه‌كه‌ی كرد، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له ماچكردنی یه‌كتر دوور بكه‌ونه‌وه و قه‌ده‌غه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌ی كرد، ئه‌مه‌یش بۆ ڕێگری له گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه میدیاكان باس له تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی له عێراق ده‌كه‌ن.
هۆزی "
ئه‌لبوجیاش" له په‌ڕه‌ی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له چوارچێوه‌ی خۆپارێز و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست، بۆ دووربوون له تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی هۆزه‌كه‌مان ماسكی خۆپارێزی به‌كاربهێنن، هاوكات ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش ده‌سبه‌رداری ماچكردنی یه‌كتر ببن و لێی دوور بكه‌ونه‌وه.
له ترسی تووشبوون به كۆرۆنا ماچیان قه‌ده‌غه كرد
هۆزه‌كه ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه، كه له بۆنه و سه‌ردان و هه‌ر دۆخێكی تری ئاسایی، پێویسته ته‌نیا ته‌وقه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك ماچی یه‌كتر نه‌كه‌ن، چونكه ڤایرۆسی كۆرۆنا له ڕێی هه‌ناسه‌وه ده‌گوازرێته‌وه و ماچكردنی یه‌كتریش وا ده‌كات هه‌ناسه‌ی یه‌كتر به ته‌واوی له جه‌سته‌ی مرۆڤه‌كان نزیك ببێته‌وه، به‌وهۆیه‌وه ئه‌گه‌ری تووشبوون زۆر زیاتر ده‌بێت.
گرتنه‌به‌ری ئه‌و ڕێوشوێنه له‌لایه‌ن ئه‌و هۆزه‌وه له كاتێكدایه به‌شێك له میدیاكان باس له تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنا له عێراق ده‌كه‌ن، كه‌چی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به ته‌واوی ئه‌مه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه، كه‌چی مه‌ترسی هه‌یه به خێرایی ڤایرۆسه‌كه بگاته عێراق، به‌هۆی هاتوچۆی به‌رده‌وامی ئێرانییه‌كان بۆ نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا، به مه‌به‌ستی سه‌ردانی مه‌زارگه ئاینییه‌كان.