كۆمپانیای ئۆنه‌ر ڕای گه‌یاند كه یه‌كه‌م مۆبایلیان به سیتمی ئینته‌رنێتی 5G بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ پشتمان به وێبگه‌ڕ و سپۆنسه‌ره‌كانی گووگڵ نه‌به‌ستووه و وێبگه‌ڕی تایبه‌تیمان بۆ داناوه.
شاره‌زایان له ماڵپه‌ڕی "
theverge"ی ته‌كنه‌لۆجی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه ئۆنه‌ر یه‌كه‌م مۆبایلی 5G بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه كه پشتی به سپۆنسه‌ره‌كانی گووگڵ نه‌به‌سه‌تووه بۆ گه‌ڕان به‌ناو ئینته‌رنێتدا كه ئه‌مه‌یش نوێكارییه‌كی تایبه‌ته و ته‌نیا له‌م به‌رهه‌مه‌دا بینراوه.
مۆبایلەکە پرۆسێسه‌ری Kirin 990 كه سیستمی 5G تێدایه
به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كه له ڕیزبه‌ندی به‌هێزه‌كانه، به پاترییه‌كی 4100 میلی ئه‌مپێر و پرۆسێسه‌ری Kirin 990 كه سیستمی 5G تێدایه، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 16 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 48 مێگاپێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 6.7 ئینجه و روونییه‌كه‌ی به سیسته‌می 4K كار ده‌كات، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی 269 دۆلار بێت.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.