به‌هۆی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ناوچه‌كه، قایمقامی شارۆكه‌ی ئاكرێ بڕیاری دا ئه‌م ساڵ ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له ئاكرێ به‌رێوه نه‌چێت، كه‌ساڵانه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له‌و سنووره ئاگری نه‌ورۆز هه‌ڵده‌كرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كی ئادار، مازن محه‌مه‌د قایمقامی ئاكرێ له كونگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رای گه‌یاند كه ئه‌م ساڵ هیچ ئاهه‌نگێكی فه‌رمی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌ی نه‌ورۆز له شارۆكه‌ی ئاكرێ به‌رێوه ناچێت.
به هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌بالغی له ئاكرێ دروست نه‌كه‌ن
روونیشی كرده‌وه ئه‌و بڕیاره له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ خۆپاراستن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، نه‌ورۆزی ئاكرێ له سه‌رانسه‌ری كوردستان جیاوازه و سه‌تان هه‌زار خه‌ڵك له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و ده‌بێته هۆی دروستبوونی قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر.
داوایشی له هاووڵاتییان كرد كه به هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌بالغی له ئاكرێ دروست نه‌كه‌ن له‌كاتی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا.
ئاكرێ به پایته‌ختی نه‌ورۆز له كوردستان ده‌ناسرێ و ساڵانه سه‌رووی 30 هه‌زار كه‌س به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، ماوه‌ی زیاتر له 300 ساڵه به‌رده‌وام و به شێوازێكی جیاواز رێورسمی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاكرێ/ نه‌وزاد هلۆری