له‌پێش تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنا، به بڕیاری مه‌سروور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پاره‌ی تایبه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌رخان كرا، به‌ڵام له عێراق به ته‌واوی ئه‌و بابه‌ته فه‌رامۆش كراوه و به‌هۆیه‌وه زۆرترین كه‌س تووشی ڤایرۆسی كڕۆنا بوونه.
له عێراق ڕێكاره‌كان زۆر به ساده‌یی ده‌ڕوات
دكتۆر (ع.ن) له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراقی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له به‌غدا ته‌نیا یه‌ك نه‌خۆشخانه هه‌یه كه ئه‌ویش نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیبه له به‌غدا، كه كه‌ره‌نتینی هه‌یه بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كڕۆنا.
زیاتر گوتی، خزمه‌تگوزاری له نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدا و باشووری عێراق به گشتی زۆر خراپه و كه‌س وه‌ڵامی تووشبووه‌كان ناداته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پزیشكه‌كان و په‌رستیاره‌كانیش به‌هۆی به‌ده‌مه‌وه نه‌چوونی ڕێنماییه‌كان ئێیته زۆربه‌یانی بوونه به تووشبوو.
ڕوونی كرده‌وه، تا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چواری ئادار له عێراق 33 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوونه و حكوومه‌تیش چه‌ند ڕێوشوێنێكی بۆ ڕێرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری نه‌خۆشییه‌كه نه‌گرتووه، ڕێكاره‌كان زۆر به ساده‌یی ده‌ڕوات.
به پێچه‌وانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان هێڵی گه‌رمی پێوه‌ندی هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گومانیان لێ ده‌كرێت تووشبووی ڤایرۆسی كڕۆنان، له سه‌رجه‌م خاڵه سنوورییه‌كان پشكنینی تووند ده‌كرێت، سه‌رجه‌م تووشبووه‌كان له ژێرچاره‌سه‌ری پزیشكیدان و ته‌ندروستیان زۆرباشه، ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانگه و قوتابخانه و كۆلێژه‌كان ڕاگیران و چه‌ندان ڕێنوێنی له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌نردوستی جێبه‌جێ ده‌كرێت بۆ پاراستنی هاووڵاتییان.