كەشناسیی هەرێم هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات

:: PM:01:25:26/03/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 26ـی ئادار، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكی ئاشكرای كردووە، سەرەتای هاتنی كاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بەدیار دەكەوێت، باران بە شێوەی پچڕپچڕ لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت سەنتەری پارێزگاكانیش ئەگەری نمەبارانی هەیە.

كەشناسی ڕوونی كردووەتەوە، سبەی هەینی لە شەودا كاریگەری ئەم شەپۆلە كار دەكاتە سەر تەواوی ناوچەكەمان، بارانبارین لە تەوای ناوچە شاخاوییەكان و سەنتەری پارێزگاكان دەبارێت, ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای دهۆك وەك دینارتە و ئاكرێ سەرسەنگ و ئامێدی و كانی ماسی.

ئەم شەپۆلە كار دەكاتە سەر تەواوی ناوچەكەمان
باس لەوەش كراوە، بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر وەك رواندز و سۆران و چۆمان و حاجی ئۆمەران و سیدەكان و بارزان و مێرگەسۆر، بارانیان زیاتر لێ‌ دەبارێت.

كەشناسی هۆشدارییەكەی ڕوونی كردووەتەوە كە رۆژی شەموو كاریگەری ئەم شەپۆلە بەردەوامی دەبێت جگە لە بارانبارین، ئەگەری هاتنی بارستە هەوایەكی تۆزوخۆڵ هەیە بۆ سەر ناوچەكەمان لە هەندێ ناوچە بەشێوەی تۆزوخۆڵ و لە هەندێ ناوچە لەگەڵ باران تێكەڵ دەبێت.

لەبارەی كۆتایی شەپۆلەكە كەشناسی ڕوونی كردووەتەوە، كاریگەری ئەم شەپۆلە لە رۆژی یەكشەم لاواز دەبێت و ئاسمان لەو رۆژەدا بە نیمچەهەوری دەمێنێتەوە، رۆژی دووشەم دووبارە لە زۆربەی ناوچەكان بارانبارین دەبێت و لە هەمان رۆژ بارانبارین و كاریگەری ئەم شەپۆلە كۆتایی دێت.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 2233 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌