ڤیڤۆ نوێترین مۆبایلی به به‌هێزترین سیستم ڕاگه‌یاند و گوتی، ڤیڤۆ ئێس شه‌ش یه‌كێك ده‌بێ له باشترین مۆبایله‌كانمان، چونكه سیستمێكی نوێمان تێدا به‌كار هێناوه كه به‌راورد به مۆبایله‌كانی تر زۆر خێرا و به‌هێزه.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ڤیڤۆ بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مرۆ كۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلی ئێس شه‌شی نمایش كرد كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ئه‌و سیستمه‌ی له‌و مۆبایله‌دا به‌كارهێنراوه زۆر ناوازه‌یه، چونكه ڕێی ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و بێ جامبوون كاربكات.
مۆبایلەکە ڕامی هەشت گێگابایتە و بە پرۆسێسه‌ری سامسۆنگ ئێكسینۆسی 980 كار ده‌كات
ئه‌وه‌یش گوتراوه، ئه‌م مۆبایله له‌ڕووی ڕامیشهوه زۆر به‌هێزه، چونكه ڕامی هه‌شت گێگابایته و به پرۆسێسه‌ری سامسۆنگ ئێكسینۆسی 980 كار ده‌كات، له‌گه‌ڵ شاشه‌یه‌كی گه‌وره كه 6.44 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌یشی 1080 بۆ 2256 پیكسڵه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌یش مۆبایله‌كه سێ كامێرای بۆ داده‌نرێت كه ڕوونی كامێرای سه‌ره‌كی 48 مێگاپێكسڵه و هه‌ر دانه‌یه‌كیان وێنه‌ی ناوازه ده‌گرن، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 330 دۆلار.
ڤیڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه كه ئێسته كۆمپانیاكه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێزه ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.