مامۆستایه‌ك له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌كردنی قۆزته‌وه بۆ به‌رهه‌م هێنانی كورته فيلمێك له‌سه‌ر ڤایرۆسى كۆرۆنا.
له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنایه كه دنیا به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت
دیار ڕه‌شید، نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری كورته فيلمى (دواهه‌مین مرۆڤ) به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پاش رێكاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆپارێزی له مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسى كۆرۆنا و مانه‌وه‌ی هاووڵاتییان له ماڵه‌كانیان به‌شێوه‌ی كه‌ره‌نتینه بمێننه‌وه، ئێمه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌تمان قۆسته‌وه بۆ كاری هونه‌ری له‌سه‌ر ڤایرۆسى كۆرۆنا.
زیاتر گوتى، كورته فيلمه‌كه له ژێر ناونیشانی (دواهه‌مین مرۆڤ)ه، له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنایه كه دنیا به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
ڕوونى كرده‌وه، بۆ گه‌یاندنی په‌یامی كورته فيلمه‌كه كه خۆم و برایه‌كم ڕۆڵمان تێدابینی ماوه‌ی هه‌شت سه‌عات پێوه‌ی سه‌رقاڵ بووم، هاوكات به مۆبایل كاری وێنه‌گرتن و مۆنتاژه‌كه‌یم له ماڵی خۆماندا ئه‌نجامداوه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی