بەرهەمهێنەری تۆم و جێریی کۆچی دوایی کرد

:: PM:08:02:19/04/2020 ‌

ئەمرۆ ماڵپەرەکانی دنیا ڕایان گەیاند کە "جین دەچ"ی بەرهەمهێنەری تۆم و جێریی لە تەمەنی 95 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ماڵپەڕیی "unilad" ئەوەی ئاشکرا کردووە کە جین دەچیی بەرهەمهێنەریی تۆم و جێریی لە ڕێکەوتی 16ی نیسانی 2020 کۆچی دوایی کردووە کە هەواڵەکە ئەمڕۆ بە دنیادا بڵاو کراوەتەوە و بووه‌تە جێی شۆکی ملیۆنان کەس.

بە هۆکارێکی نادیار جینی بەرهەمهێنەری تۆم و جێریی لە تەمەنی 95 ساڵیدا کۆچیی دوایی کردووە

ئەمرۆ19ی نیسان، لە توویتێکدا "Down the Inkwell" ئاشکرای کرد کە بەرهەمهێنەری تۆم و جێریی لە تەمەنی 95 ساڵیدا کۆچیی دوایی کردووە، بەڵام تا ئێستەیش هۆکاریی مردنەکەی ئاشکرا نەکراوە، تەنیا ئەوە نەبێ کە لەناو ماڵەکەی خۆیدا لە 16ی نیسانی 2020 کۆچیی دوایی کردووە.

ئیچین میریڵ دەچ ناسراو بە جین دەچ لە ساڵی 1924 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەدایکبووە، یەکێکبوو لە بەرهەمهێنەرە ناودارەکانی دنیا کە بەرهەمهێنانی بۆ ئەنیمەیشنی تۆم و جێریی بەناوبناگی دنیا کردووە کە خاوەنی ئۆسکارە، بەڵام بە هۆکارێکی نادیار لە 16ی نیسانی 2020 کۆچی دوایی کرد.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان