نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له تونس، رۆبۆت به‌كار دێنێ بۆ چاودێریكردنی نه‌خۆشه‌كانی به‌تایبه‌ت ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. ئه‌ویش به‌هۆی خۆپارێزیی ستافی پزیشكیی نه‌خۆشخانه‌كه‌یه له كۆرۆنا.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سێی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و رۆبۆته‌ی كه له تونس چاودێریی نه‌خۆشانی كۆرۆنا ده‌كات، له‌سه‌ر تایه به‌ستراوه و به‌جۆرێك دروست كراوه كه شاشه‌یه‌كی له‌سه‌ر دانراوه، ده‌توانێ لێدانی دڵ و پله‌ی گه‌رمیی نه‌خش و ئاستی پێویستیی ئۆكسجین بۆ نه‌خۆش، بۆ پزیشك بخاته ڕوو بێ ئه‌وه‌ی پزیشك له نه‌خۆشه‌كه نزیك ببێته‌وه.
پێگه‌كه زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به‌هۆی ئه‌و رۆبۆته‌وه، پزیشكان و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه كه كاریان
چاره‌سه‌ری نه‌خۆشانی كۆرۆنایه، به‌بێ ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشه‌كان نزیك ببنه‌وه، ته‌واوی پشكنینه‌كان له‌لایه‌ن رۆبۆته‌كه‌وه ده‌خرێته به‌رده‌ستیان.
له‌وباره‌یه‌وه نه‌وال شاوش بسباس سه‌رۆكی به‌شی نه‌خۆشییه‌كانی سییه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی عه‌بدولڕه‌حمان مامی له ویلایه‌تی ئه‌ریانه له پایه‌ته‌ختی تونس گوتی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كی زۆر رژد هه‌بوو بۆ سه‌ر پزیشكان و ستافی نه‌خۆشخانه‌كه كه له نزیكه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشانی كۆرۆنا ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌و رۆبۆته ده‌توانێ مه‌ترسی له‌سه‌ر پزیشك و ستافی نه‌خۆشخانه‌كه نه‌هێڵێت.
له‌وه‌ته‌ی له كۆتایی ساڵی 2019وه ڤایرۆسی كۆرۆنا له چینه‌وه به هه‌موو دنیادا بڵاو بووه‌ته‌وه، تا ئێسته زیاتر له سێ ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س تووشی بوون، هاوكات به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.