ماڵپه‌رى
یۆرۆنیوز ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له تێكه‌ڵكردنى سیاسه‌ت و ده‌مامكى خۆپاراستن له كۆرۆنا ده‌كات و ده‌ڵێ، هەریەک لە سه‌رۆكه‌كان به مه‌به‌ستى سیاسیى خۆیان ده‌مامك به‌كاردێنن.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م 11ى ئایار راپۆرته‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه و له سه‌ره‌تاكه‌یدا هاتووه، ئیمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆكى فڕه‌نسا ده‌مامكه‌كه‌ى به شریتى ره‌نگاوره‌نگ هاوشێوه‌ى ئاڵاى وڵاته‌كه‌ى به‌كار ده‌هێنێ، كه‌چى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا باوه‌ڕى به به‌كارهێنانى ده‌مامك نییه.
سه‌رۆكێكى ژن ده‌مامك له ره‌نگى كراسه‌كانى به‌كارده‌هێنێ
جاییه‌ر بۆلسۆنارۆى سه‌رۆكى به‌رازیل هاوشێوه تره‌مپ باوه‌ڕى به به‌كارهێنانى ده‌مامك نییه و ده‌ڵێ، هه‌ست ناكه‌م بۆ من باش بێت.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سیریل رامابوزا سه‌رۆكى باشوورى ئه‌فریقا، ده‌مامكێكى ره‌نگاوره‌نگى به‌كار هێنابوو، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ندان نوكته و به‌زمى له‌سه‌ر كرا. زوزانا كابوتۆڤا سه‌رۆكى سلۆگاكیایش ده‌مامكى له ره‌نگى كراسه‌كه‌ى به‌كار هێناوه.
ماتیۆ لیش شاره‌زا له سیاسه‌تى گشتى له زانكۆی ئاده‌م سمسیى له‌نده‌ن، باسى له‌وه كردووه كه سه‌رۆكه‌كان له‌برى ئه‌وه‌ی دووپات له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ده‌مامك بكه‌نه‌وه بۆ خۆپاراستن له كۆرۆنا، ده‌چن په‌یامه‌كه بچووك ده‌كه‌نه‌وه و وا ده‌زانن جه‌ماوه‌ر ساده و ده‌به‌نگه و له په‌یامى ئه‌وان ناگات.
شاره‌زایانی پزیشكى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ڤایرۆسى كۆڤید 19 تواناى بڵاوبوونه‌وه‌ى خێرایه، بۆیه ده‌بێت هه‌میشه ئه‌وانه‌ى هاتوچۆى ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن، ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌كار بهێنن.