ئه‌ندامێكی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رای ده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕان سه‌رقاڵی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناوی كاندیدی پۆسته‌كانی خوار وه‌زاره‌ته‌كانه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا پڕ ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، 13ی ئایار، شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به "وشه"ی راگه‌یاند، رێككه‌وتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی پۆسته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێ.
ماوه‌ی چوار رۆژه ده‌ستمان كردووه به جیاكردنه‌وه و پێدانی ناوى كاندیده‌كان
ڕوونیشی كرده‌وه، هه‌فته‌ی رابردوو شاندی گۆڕان و پارتی كۆبوونه‌وه و باس له پۆسته‌كانی تری خوار وه‌زیر كراوه كه به‌ركه‌وته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن.
"داوامان كردووه پۆسته‌كان كه خوار وه‌زیرن و پشكی گۆڕانه پڕ بكرێنه‌وه و ئه‌وانیش داوای لیستی ناوه‌كانیان كرد، ماوه‌ی چوار رۆژه ده‌ستمان كردووه به جیاكردنه‌وه و پێدانی ناوى كاندیده‌كان و به‌م زوانه راده‌ستیان ده‌كه‌ین".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوار وه‌زیری پێدراوه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پۆستی تری بریكار و به‌رێوه‌به‌ری گشتیی كه بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیك پڕیان بكاته‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی