ئاگره‌كه‌ی سه‌ر ڕێی نێوان هه‌ولێر و مه‌خموور، دوای شه‌ش سه‌عات له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كۆنتڕۆڵ كرا. تیمێك ته‌واوی توانای خۆیان بۆ پاراستنی ده‌وروبه‌ری ئاگره‌كه خسته‌گه‌ڕ.
ڕۆژی شه‌موو 16ی ئایار، یه‌كه‌م پێوه‌ندی كه به ئاگركوژێنه‌وه هه‌ولێره‌وه ده‌كرێ سه‌عات 8:09 خوله‌كه و پێیان راده‌گه‌یه‌نرێت كه ئاگر له عه‌مبارێكی سووته‌مه‌نی كه‌وتووه‌ته‌وه. سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش گوته‌بێژی ئاگركوژێنه‌وه‌ی هه‌ولێر ده‌لێ‌َََ، ئاگره‌كه زۆر گه‌وره بوو و هه‌موو تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه به‌كار هێنران.
هه‌رچه‌نده له ئاگره‌كه‌دا كرێكارێك گیانی له ده‌ست داوه، به‌ڵام كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه پشووی كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی خۆشتر كرد و هێمای سه‌ركه‌وتن له رووخساریاندا به‌دی ده‌كرا.
"وشه" چه‌ند دیمه‌نێكی كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه سه‌ركه‌وتن به رووخساریاندا دیاره.