حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك په‌رله‌مانى عێراق راى گه‌یاند، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا چه‌ند وه‌زیرێكى حكوومه‌تى پێشووى عێراق كه له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرا، له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى ده‌درێنه دادگا.
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ى ئایار له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كردووه، له چه‌ند رۆژێ داهاتوودا چه‌ند وه‌زیرێكى حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌درێنه دادگا به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى و به‌رپرسیارێتى كاره‌كانی خۆیان له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
په‌رله‌مان: ئه‌ركى كازمییه ئه‌و وه‌زیرانه‌ى پێشوو راده‌ستى دادگا بكات
لێدوانه‌كه‌ى كه‌عبى له ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاو كراوه‌ته‌وه، تێیدا باس له‌وه ده‌كات ئه‌ركى حكوومه‌تى كازمییه به‌رپرسانى پێشووى گه‌نده‌ڵكار راده‌ستى دادگا بكات. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه له رۆژانى داهاتوودا ئه‌م كاره ده‌كرێت.
دوێنێ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق ئاشكراى كرد، بانگهێشتى ساڵح جبوورى كردووه كه وه‌زیرى پێشه‌سازى و كانزاكانى بووه.
عێراق له ریزبه‌ندى 11مین ده‌وڵه‌تى گه‌نده‌ڵ دێت له دنیادا، چه‌ند ساڵێكیشه له‌و ریزبه‌نده‌دایه. هه‌ر به‌هۆى خراپى به‌ڕێوه‌بردنى وڵاته‌وه، له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردووه‌وه خۆپێشاندان له عێراق ده‌ستى پێ كردووه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه.