سبه‌ی یه‌كشه‌م كه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زانه، پله‌كانی گه‌رمی له كوردستان جێگیر ده‌بن.
به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 35 و نزمترینیشی 15 ده‌بێت.
له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی كوردستاندا ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و هه‌ندێك جار ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كه‌مێك باران و برووسكه‌ی كورتخایه‌ن به‌تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه‌كان. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 35 و نزمترینیشی 15 ده‌بێت.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی له دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌م، خێرایی با كه‌مێك زیاد ده‌كات و ئه‌گه‌ری تۆز و خۆڵ له زۆربه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
پێویسته بگوترێ تا 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كه‌شوهه‌وای هه‌رێمی كوردستان له رووی پله‌ی گه‌رمییه‌وه نزم بوو و ته‌نانه‌ت له شه‌ودا هاووڵاتییان هه‌ستیان به سه‌رما ده‌كرد، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه پله‌كانی گه‌رمی به‌رز بوونه‌ته‌وه.
پله‌كانی گه‌رمی له كوردستان روویان له هه‌ڵكشانه و تا 20ی ئاب به‌رده‌وام به‌رز ده‌بنه‌وه، دواتر به‌تایبه‌تی له مانگی ئه‌یلووله‌وه روو له دابه‌زین ده‌كه‌نه‌وه.