مەلا بەختیار: هەوڵی زۆر هەیە دوای جەژن پارتی و یەكێتی كۆببنەوە

:: PM:03:48:26/05/2020 ‌
ئەندامێكی ئەنجوومەنی بەرژەوەندییەكانی یەكێتی ڕای دەگەیەنێت، هەوڵی باش هەیە دوای جەژن پارتی و یەكێتی كۆببنەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 26ـی ئایار، مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لە چاوپێكەوتنێك ڕای دەگەیەنێت، هەوڵی باش هەیە یەكێتی و پارتی دوای جەژن كۆببنەوە.

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی ڕوونی دەكاتەوە، بەپێی زانیارییەكانم هەوڵ بۆ كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی هەیە، ئەگەر پێویستیش بكات من ئامادەم دەستپێشخەر بم بۆ گەیشتن بە چارەسەری كێشەكان.

ئەو بەرپرسەی یەكێتی باس لەوەش دەكات، لامەركەزی  بۆ پرسی دەسەڵاتی دارایی و ئیداری لەپێناو باشتر بەڕێوەبردنی كاروباری پارێزگاكان باشە، بەڵام پێویستە نەكرێتە هۆكارێك بۆ سەپاندنی دوو ئیدارەیی و چەند ئیدارەیی، چونكە ئەو كارە بكرێت گەورەترین هەڵەی ستراتیژییە.

ئەو گوتانەی مەلا بەختیار لە كاتێكە ئێستە تاقمێكی ناو یەكێتی هەوڵی شێواندنی پرسی لامەركەزی دەدەن و بۆ بەرژوەندییەكانی خۆیان بەكاری دەهێنن.




وشە - رامیار جەواد