به ڕێككه‌وتنی كۆمپانیای وه‌ن پله‌س و كۆمپانیای ئیپیك گه‌یمس تواندرا مۆبایلی وه‌ن پله‌س هه‌شت دابین بكرێت بۆ دانانی FPS 90ـی بۆ یاری فۆرنایت، كه له‌ڕێیه‌وه ڕوونی و سافیی و خێرایی به یارییه‌كه ده‌به‌خشێت كه ئه‌مه‌یش به یه‌كه‌م مۆبایل داده‌نرێت كه FPS 90ـی هه‌بێ.
شاره‌زایان له ماڵپه‌ڕی "
theverge" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، هه‌ردوو كۆمپانیاكانی وه‌ن پله‌س و ئیپیك گه‌یمس ڕێككه‌وتون و توانیویانه یاریی فۆرنایت به ڕوونی شاشه 90 فره‌یم له چركه‌یه‌كدا دابین بكه‌ن كه ئه‌مه‌یش ته‌نیا له‌ڕێی مۆبایله نوێیه‌كه‌ی وه‌ن پله‌سه‌وه ده‌بێت كه ئه‌ویش له جۆری وه‌ن پله‌س هه‌شته.
ئەم مۆبایلە ڕوونییەکی زۆر دەدات بە یاری فۆرنایت، چونکە ڕوونی شاشه 90 فره‌یم له چركه‌یه‌كدا دابین دەکات
ئه‌و مۆبایله یه‌كێكه له به‌هێزترینه‌كانی دنیا، چونكه ده‌توانێ یارییه‌كی وه‌ك فۆرنایت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا و به ڕوونییه‌كی زۆر باش كارپێ بكات كه ڕوونییه‌كه‌ی FPS 90ـه، تا ئێسته هیچ مۆبایلێك نه‌یتوانیوه بگاته ئه‌و ئاسته و ته‌نانه‌ت "ئێكس بۆكس و پله‌یسته‌یشن"ـیش به FPS 60ی كار ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و مۆبایله سنووره‌كانی تێپه‌ڕاندووه.
وه‌ن پله‌س كۆمپانیایه‌كی چینییه تایبه‌ته به دروست كردنی به‌رهه‌می ته‌كنه‌لۆجی و مۆبایل، له 16ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2013 له‌سه‌ر ده‌ستی "پێتێ لوا" دامه‌زراوه كه ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مۆبایله‌كانی شانبه‌شانی به‌هێزترینه‌كان ده‌رۆن و ركابه‌ری دنیا ده‌كه‌ن به به‌رهه‌مه‌كانیان.