چوار تووشبووی تر لە هەرێمی كوردستان تەندروستییان بە تەواوەتی تێك دەچێت

:: AM:08:43:01/06/2020 ‌
بەپێێ‌ بەدواداچوونێكی "وشە" بۆ تەندروستی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان چوار تووشبووی تر تەندروستییان زۆر خراپە و یەكێك لە هەولێر لەژێر ئۆكسجینی دەستكردە.

ئەمڕۆ دووشەم یەكی حوزەیران، بەپێی بەدواداچوونێكی "وشە" لە نەخۆشخانەكان كردوویەتی بۆ بارودۆخی تەندروستی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، ئێستە یەكێك لە تووشبووەكانی هەولێر تەندروستی زۆر خراپە.

بەشێكیان تەندروستییان جێگیرە و بەشێكیشیان پێویستیان بە ئۆكسجینە و بە ئاسانی هەناسەیان پێ‌ نادرێت
محەمەد قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، رەوشی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەشێكیان تەندروستییان جێگیرە و بەشێكیشیان پێویستیان بە ئۆكسجینە و بە ئاسانی هەناسەیان پێ‌ نادرێت تەندروستییان خراپە.

بەپێی بەدواداچوونەكەی "وشە" یەكێك لە تووشبووەكانی هەولێر تەمەن 51 ساڵە و تەندروستی زۆر خراپە و بە ئۆكسجینی هەناسەی بۆ دەدرێت، هەروەها تووشبوویەكی كۆرۆنا لە سلێمانی باری تەندروستی زۆر خراپە و لە هەموو هەوڵێك دراوە بۆ ئەوەی چارەسەری بۆ بكرێت دوو توشووبی تر تەندروستییان جێگیر نیە.

بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتییان بە ڕێنوێنییە تەندروستییەكان دوێنێ‌ وەزارەتی تەندروستی ڕای گەیاند بەهۆی زۆری ژمارەی تووشبووان هۆتێلەكان وەكو نەخۆشخانە بەكاردەهێندرێت.

ئێستە كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 710 تووشبوو، لەنێویاندا حەوت مردن هەیە و 420 نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا 283 نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.




وشە - رامیار جەواد