كاترینا كیف كه خاتوونه ئه‌كته‌رێكی ناوداری دنیای بۆڵیووده و به جوانترین ئه‌كته‌ر ده‌ناسرێته‌وه، بڕیاره له فیلمێكدا به‌شداری بكات كه پاڵه‌وانانی فیلمه‌كه، له‌و هونه‌رمه‌ند و وه‌رزشوانانه‌ن كه له فیلمه‌كه‌دا رۆڵی وێرانكه‌ر ده‌بینن، كاترینایش یه‌ك له‌وانه.
پێگه‌ی "
هیاماگ" كه پێگه‌یه‌كه له بۆڵیوود، له‌باره‌ی فیلمه‌كه‌وه كورته دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری فیلمه "عه‌لی عه‌باس زه‌فه‌ر" ساز كردووه كه له گۆڤاری "بۆڵیوود مێروور"ی وه‌رگرتووه، به‌ڵام تا ئێسته ناوی فیلمه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه، له‌كاتێكدا به‌پێی گوته‌ی ده‌رهێنه‌ره‌كه، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له هیندستان، راسته‌وخۆ ده‌ست به وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌و ده‌رهێنه‌ره بۆ گۆڤاره‌كه گوتوویه‌تی، نوێترین فیلمم پاڵه‌وانه وێرانكه‌ره‌كانه، ره‌نگه ئه‌وه‌ش ناونیشانی فیلمه‌كه بێت، له‌و فیلمه‌دا هونه‌رمه‌ند كاترینا كیف رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت. سیناریۆی فیلمه‌كه ته‌واو بووه و ته‌نیا ماوه وێنه‌ی بگیرێت و مۆنتاج بكرێت.
زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، ماوه‌ی دوو مانگه بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له هیندستان دراوه كه ئه‌ویش به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه، بۆیه ئێمه بۆ وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه، چاوه‌ڕێی ته‌واوبوونی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كه‌ین تا ئێمه‌یش ده‌ست به فیلمه‌كه‌مان بكه‌ین.
دواتریش ئه‌و ده‌رهێنه‌ره گوتوویه‌تی، به‌رله وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه، زۆر جووڵه و دیمه‌ن هه‌ن كه پێوه‌ندیی به كاترینا كیفه‌وه هه‌یه كه پێویسته راهێنانیان له‌سه‌ر بكات ئه‌وجا وێنه بگیرێت، چونكه گرته‌كان زۆر ئاڵۆزن.
كاترینا كیف له ساڵی 1984 له هۆنگ كۆنگ له دایك بووه. ئه‌و نه خوێندنی هونه‌ری ته‌واو كردووه و نه سینه‌ما، به‌ڵكو به‌ڕێكه‌وت به‌هره‌كه‌ی دۆزرایه‌وه و خۆی له بۆڵیوود بینییه‌وه. كه‌چی تا ئێسته خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌ماییه. چاودێرانیش پێیان وایه جوانییه‌كه‌ی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رهێنه‌ران بایه‌خی پێ بده‌ن، هاوكات ئه‌كته‌رێكی چالاك و بوێره.