پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی سوپاسی خه‌ڵكی هه‌ولێری كرد كه به ته‌واوی پابه‌ندی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بوون و دووپاتی كرده‌وه كه له سبه‌ی سه‌عات شه‌شه‌وه بازاڕه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووی حوزه‌یران، د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی وێرای سوپاسی بۆ خه‌ڵكی هه‌ولێر رای گه‌یاند، له سبه‌یه‌وه بازاڕه‌كان ده‌كرێنه‌وه و به مه‌رجی ته‌ندروستی و دانانی رێنوێنی و به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك.
پێویسته به‌ته‌واوی ڕێنوێنیه‌كان جێبه‌جێ بكرێ
پارێزگاری هه‌ولێر داوای له هاووڵاتییانی هه‌ولێر كرد كه پابه‌ندبن به ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی خۆیان بپارێزن و ئیداره‌ی شاره‌كه‌یش به ڕژدی هه‌موو ڕێنوێنییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات.
سۆفی دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ دوو كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه له هه‌ولێر گیانی له ده‌ست داوه بۆیه پێویسته به‌ته‌واوی ڕێنوێنیه‌كان جێبه‌جێ بكرێ.
لای خۆیه‌وه د.دلۆڤان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر رای گه‌یاند، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌كانی ڕابردوو پابه‌ندبوون به ڕێنوێنییه‌كان نه‌بووه ئه‌وه‌یش هۆكاری سه‌ره‌كی بووه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی كۆرۆنا.
به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر دووپاتی كرده‌وه كه ئیتر قۆناغێكی گرنگه بۆ كۆرۆنا و پێویسته هاووڵاتییان خۆیان بپارێزن.