وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، كه چوار تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گیانیان له ده‌ست دا.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، چوار تووشبووی په‌تای كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گیانیان له ده‌ست دا، كه سێیان پیاون و ته‌مه‌نیان 75،58،52 ساله و یه‌كێكی تریش ژنه و ته‌مه‌نی 70 ساڵه.
ئاماژه‌ی داوه، كه سێ له‌وانه دانیشتووی ناوه‌ندی شاری سلێمانی بوون و یه‌كێكی تریشیان نیشته‌جێی شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بووه، دوای خه‌واندنیان بۆ ماوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه، دواجار گیانیان له ده‌ست دا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، وێڕای ئاراسته‌كردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی له ماڵبات و كه‌سوكاری قوربانییه‌كان، داوایش له هاووڵاتییان ده‌كات كه پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن.