له ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، كه ده‌رئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ریانخستووه، كه 33 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری دهۆك تۆمار كراون.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه و تێیدا هاتووه، كه له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به دوای گومانلێكراوان و تووشبووان 33 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای دهۆك ده‌ستنیشان كران.
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و تووشبووانه 12یان پیاو و 15یان ژن و شه‌شیان منداڵن. سه‌رجه‌میان به‌ركه‌وتووی تووشبووێكی پێشوون له به‌شداربوونیان له داوه‌تێكی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.