ئه‌مڕۆ هه‌ینی پێنجی حوزه‌یران، له سنووری شاره‌دێی گولاڵه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین، به‌داخستنی ڕێی گه‌رمیان بۆ دیاله خۆپێشاندان كرا، لاوازی هێزه عێراقییه‌كان هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌ى هێنایه ده‌نگ.
هه‌مزه محه‌مه‌د، وه‌ك یه‌كێك له خۆپێشاندران بۆ "وشه" ئاشكرایكرد، نه پاراستنی گیانی هاووڵاتییان له كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانی ئه‌وانی هێناوه‌ته سه‌ر شه‌قام.
لاوازی هێزه عێراقییه‌كان هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌ى هێنایه ده‌نگ
زیاتر گوتی، داواكارین به‌رپرسانی ته‌ناهی ناوچه‌كه بگۆڕدرێن و هێزی تۆكمه بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه بكرێت.
شێركۆ تۆفیق، كارگێری لقی 15ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان له سنووری ناوچه‌ی شێخ باوه و گولاڵه له دواى ڕووداوه‌كانى 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، هێزه عێراقییه‌كان گیانی هاووڵاتییانی ناوچه كوردستانییه‌كانیان پێ ناپارێزرێت، بۆیه تاكه ڕێگه چاره گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه بۆ ناوچه‌كه.
ئه‌و خۆپێشاندانه‌ی گوندنشینانی گولاڵه له كاتێكدایه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له گوندی ئیسلاح له سنووری گولاڵه باوكێك و سێ كوڕی له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه گولـله بارانكران و كوژران.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی