ئاسۆ كه‌ریم فۆتۆگرافه‌رێكی ناسراوی هه‌رێمی كوردستان، له پۆستێكیدا له فه‌یسبووك ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره ده‌ناسێنێت كه یه‌كه‌م كه‌س بووه وێنه‌ی "گۆمی فێڵا‌و"ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و به دۆزه‌ره‌وه‌ی گۆمه‌كان له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی ناوی ده‌ركردووه. به‌وه‌یش ژماره‌ی گه‌شتیاری بۆ ناوچه‌كه زۆر كرد.
ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره ده‌ڵێ، به‌هۆی وێنه‌یه‌كی "عومه‌ر محه‌مه‌د"ی فۆتۆگرافه‌ره‌وه، هاووڵاتییانی كوردستان و دنیا، به جوانیی دیمه‌نی گۆمی فێڵا‌و ئاشنا بوون، چونكه ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بوو وێنه‌ی گۆمی فێڵاوی گرتووه. به‌گوته‌ی خۆی "ئه‌م ئه‌نجامه‌شم له پای گه‌ڕانێكی ورد و پوخت، بۆ ده‌ركه‌وت".
ئاسۆ كه‌ریم كه سه‌رۆكی ڕێكخراوی كوردستان فۆتۆیه، له پۆستێكیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك ده‌ڵێ، له‌باره‌ی یه‌كه‌م وێنه‌ی گۆمی فێڵا‌و و گۆمه‌كانی تری كوردستان، له عومه‌ر محه‌مه‌د ژینگه‌دۆست و سروشتپارێزم پرسی و ئه‌ویش ڕای گه‌یاند، یه‌كه‌م وێنه‌ی گۆمی فێڵا‌و بۆ ساڵی 2008 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی له ناوه‌كه‌ی دڵنیا نه‌بووه نووسیویه‌تی "گۆمی سێڵاو"
"ده‌وروبه‌ری ساڵی 2008، ئێمه له‌ڕێی خه‌ڵكی گوندی بندایزان و هه‌ندێك له ماڵه ڕه‌وه‌نده‌كان زانیمان گۆمی فێڵا‌و هه‌یه، ئیتر چووین، به‌ڵام له شاخی سێكێل به‌سه‌ر كه‌وتین و نه‌ماندۆزییه‌وه، له گه‌ڕانه‌وه‌مان شوانێكمان بینی و شوێنه‌كه‌ی پێ گوتین" ئه‌مه گوته‌ی عومه‌ر محه‌مه‌ده.
كاتێك شه‌و داهاتووه، عومه‌ر وێنه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له ناوه‌كه‌ی دڵنیا نه‌بووه، نووسیویه‌تی "گۆمی سێڵاو"، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ناوه‌كه هه‌ندێك نامۆ بوو، ئیتر هه‌ر ئه‌و شه‌وه و ڕۆژی دواتریش هه‌ندێك خه‌ڵكی گوند پێوه‌ندییان پێوه كردم و له ڕاستیی ناوه‌كه دڵنیایان كردمه‌وه و وایانده‌زانی هه‌ڵه‌ی نووسینه، له كاتێكدا خۆم وا له ناوه‌كه‌ی تێگه‌یشتبووم. بۆیه كردم به "گۆمی فێڵا‌و".
گۆمێ فێڵا‌و به دووریی 160 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر، له قه‌دپاڵی چیای سێكێڵ و چیای حه‌ساری سه‌كران له نزیك شارۆكه‌ی چۆمانه، هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆگرافیی ناوچه‌كه و مانه‌وه‌ی به‌فری سه‌ر چیاكانی ده‌وروبه‌ری، وای كردووه له‌م گه‌رمایه‌ی وه‌رزی هاویندا كه پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته زیاتر له 45 پله‌ی سیلیزی، نزمترین پله‌ی گه‌رمیی هه‌بێت كه نزیكه‌ی 10 پله‌ی سیلیزییه.
ئه‌و فۆتۆیه له رووی گه‌شتیارییه‌وه خزمه‌تێكی زۆری ناوچه‌كه و كوردستانی كردووه و ساڵانێكه رۆژانه خه‌ڵك ده‌چنه دیده‌نی ئه‌و گۆمه و سروشتی ناوچه‌كه سه‌رنجیان راده‌كێشێ بۆ مانه‌وه. هاوكات ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی گه‌شتیاری و شوێنی مانه‌وه له‌و سنووره دروست كراون.