رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌تى له‌نده‌نى ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، توركیا ناڕه‌زاییه‌كانى حكوومه‌تى عێراق به هه‌ند هه‌ڵناگرێ و هێرشه سه‌ربازییه‌كانى به ناوى "چڕنووكى هه‌ڵۆ" و "چڕنووكى پڵنگ" له هه‌رێمى كوردستان گیر ده‌كات.
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرته‌كه‌ى به‌و ناونیشانه بڵاو كردووه‌ته‌وه، "توركیا هۆشدارییه‌كانى عێراق فه‌رامۆش ده‌كات و چڕنووكه‌كانى له باكوره‌كه‌ى ده‌گرێت".
توركیا بێ ره‌زامه‌ندیى به‌غدا ده‌روازه‌یه‌كى سنوورى بۆ سه‌ربازه‌كانى كردووه‌ته‌وه
له راپۆرته‌كه هاتووه وێڕاى ئه‌وه‌ی حكوومه‌تى عێراق ناڕه‌زاییه‌كى پێشان داوه، كه‌چى توركیا له‌وه ناچێ بایه‌خ بۆ ناڕه‌زاییه‌كانى حكوومه‌تى عێراق دابنێ، بۆیه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له هێرشه‌كانى به‌رده‌وام بێت.
له به‌شێكى راپۆرته‌كه باس له‌وه‌یش كراوه سه‌رۆكى كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بیش له دژى ئه‌و هێرشانه‌ى توركیا وه‌ستاوه‌ته‌وه، چونكه پێشێلكارییه‌كى ته‌واوه كه ئه‌نكه‌ره دژ به سه‌روه‌رى عێراق ئه‌نجامى ده‌دات.
دواتر راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، توركیا بێ ئاگه‌دارى عێراق ده‌روازه‌یه‌كى تر‌ى نهێنى كردووه‌ته‌وه به ناوى "سه‌رزێڕى" له‌وێ سه‌ربازه‌كانى ناردووه تا شه‌ڕى پارتى كرێكارانى كوردستان بكه‌ن.