نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی د. به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌ڵامی غالب محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌داته‌وه و پێی ده‌ڵێ، "تا ئێسته مانبینیوی داكۆكی له كوردستان بكه‌ی له هۆڵی په‌رله‌مان و ته‌نیا خۆت كردووه به پاڵه‌وانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان".
ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ی حوزه‌یران، نووسینگه‌ی د. به‌شیر حه‌داد له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاندووه، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و په‌لامار و هێرشانه‌ی سوپای توركیای بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه كردووه و به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقی داناوه، داواشی كردووه به زووترین كات حكوومه‌تی عێراق داوا له توركیا بكات ئه‌و هێرشانه رابگرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، تا ئێسته غالب محه‌مه‌دمان نه‌بینیوه له‌ناو ھۆڵی په‌رله‌مان یان میدیایه‌كی عه‌ره‌بی و عێراقی داكۆكی له مافی خه‌ڵكی كوردستان بكات، ته‌نیا پاڵه‌وانی ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و چه‌ند كه‌ناڵێكی لۆكاڵییه.
تا ئێسته غالب محه‌مه‌دمان نه‌بینیوه له‌ناو ھۆڵی په‌رله‌مان یان میدیایه‌كی عه‌ره‌بی و عێراقی داكۆكی له مافی خه‌ڵكی كوردستان بكات
"وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه وه‌زیره‌كه‌ی كورده و له پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانه، دووجار بانگهێشتی باڵوێزی توركیای له به‌غدا كردووه و نامه‌ی ناڕه‌زایی پێ داوه و بۆ ھه‌مان مه‌به‌ست بانگھێشتی باڵوێزی ئێرانیشی كردووه"، له به‌یاننامه‌كه‌دا وانووسراوه.
به‌شیر حه‌داد رێككاری یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی "درۆ و ده‌له‌سه" بڵاو نه‌كاته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر غالب محه‌مه‌د بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ دانیشتنی نائاسایی دژی بۆردمانه‌كانی توركیا وه‌ڵامی ناداته‌وه.