سه‌رۆكی تیمی به‌خاكسپاردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن له سلێمانی ڕای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنج كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه مردوون.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ی حوزه‌یران، شێخ عه‌بدوڵا سه‌نگاوی سه‌رۆكی تیمی به‌خاكسپاردنی ئه‌وانه‌ی به كۆرۆنا ده‌مرن له سلێمانی رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌موو تا ئێواره پێنج كه‌س له سلێمانی به هۆی كۆرۆناوه مردوون.
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه تیمه‌كه‌یان ئێسته له گۆڕستانی تایبه‌ت به كۆرۆنا ده‌ستی كردووه به خاكسپاردنی ئه‌و كه‌سانه.
له هه‌رێمی كوردستان سێ هه‌زار و 273 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ڕێژه‌یه هه‌زار و 320 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و 98 كه‌سیش مردوون.