به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌بێ، له هه‌ولێر و كه‌ركووك ئاسمان له نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له سلێمانی و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 43 پله و نزمترین پله‌یش 24 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی دووشه‌م به‌هه‌مانشێوه ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌بێ، له هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، له سلێمانی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 42 پله و نزمترین پله‌یش 24 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.