قایمقامیەتی سلێمانی وه‌ڵامى پارلەمانتارێك ده‌داته‌وه‌

:: PM:08:58:17/01/2020 ‌
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕەتی دەکاته‌وه‌ دەستیان بەسەر پاقلەدا گرتبێتره بەحەبی پاراستیۆڵ کوڵێنرابێت له‌ شارى سلێمانى شتى وا ڕووى نه‌داوه‌.

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه‌" كه‌وتووه‌ ڕاى گه‌یاندووه‌، "دواى ئەوەی لەلایەن ئەندام پارلەمانێکەوە لە ڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکرایەوە کە لیژنەکانی تەندروستی و قایمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر پاقلەدا گرتبێت بە حەبی (پاراسیتۆڵ) کوڵێنرابێت، ئێمه‌ ڕەتی دەکەینەوە كە هیچ حاڵەتێكی وا لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانیەوە تۆماركرابێت وهیچ بڕە پاقلەیەكی كوڵاویش دەستی بەسەردا نەگیراوە."

ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، "بەمەستی سەلامەتی تەندروستی هاووڵاتییان ئەو خواردەمەنیانەی ڕۆژانە دەیکڕن و دەیخۆن، قایمقامیەتی سلێمانی لە ڕێی 38 لیژنەوە لەبەرەبەیانێکی زوەوە تا درەنگانێکی شەو چاودێری وردی بازاڕ و شوێنەگشتییەکان دەکات، سەرپێچیکارن سزادەدات کەبە سزای ماددی دەست پێدەکات تا داخستنی شوێنەکە و ڕووبەڕووکردنەوەی خاوەنەکەی بەدادگا". 

ئاشكراى كردووه‌، "هاووڵاتییان دڵنیادەکەینەوە کە قایمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکانی چاوێکی کراوە دەبن و مکوڕدەبن لەسەر پاراستنی تەندروستییان. بەشی راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی لەڕێی وێب سایتی (suliq.com) و تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک (قائیمقامیەتی سلێمانی) کاروچالاکییەکان بڵاو دەکاتەوە كە تاكە سەرچاوەیەتی و بووه‌تە سەرچاوەی هەواڵ بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان، هەر هەواڵێک لەوێوە بڵاونەکرێتەوە لێی بەرپرس نییە."


وشە - محەمەد میران