یەكێتی زانایان سه‌باره‌ت به‌ سایتە سێكسییەكان بڕیاریان دا

:: AM:09:51:24/01/2019 ‌
یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان داوای نەهێشتن ‌و راگرتنی سەرجەم سایتە سێكسییەكانی ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەم 24ـی كانوونی دووەم، بەپێی نووسراوێك یەكێتی كە زانایانی كوردستان ئاراستەی هەریەكە لە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی ‌و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كراوە، داوای كردووە هەرچی زووە پەخشی سەرجەم ئەو پێگە‌ و سایتە ئەلیكترۆنییە ئیباحییانە رابگرن.

ئەو یەكێتییە ئاشكرای كردووە، ئەو داوایەی یەكێتی زانایان لە پێناو پاراستنی بەها ئەخلاقییەكان ‌و ئاشتەوایی كۆمەڵگە‌ و پاراستنی گەنج‌ و لاوان ‌و سەلامەتی شیرازەی خێزان ‌و كۆمەڵایەتییەوەیە، كە بەداخەوە ئێستەی ئەو بێ‌ سانسۆرییەی ماڵپەڕ و پەیجە ئەلیكترۆنییەكان كاریگەری زۆر خراپ ‌و نەرێنی لەسەر گەنجان ‌و كۆمەڵگە دروست كردووە.

لە بەشێكی نووسراوەكە هاتووە، بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی بەها ئەخلاقییەكانی ناو كۆمەڵگە، تكامان وایە رەزامەندی بفەرموون بە ئەنجامدانی كاری پێویست بۆ راگرتنی پەخشی سایتە ئابڕووبەرەكان (porn) هاوشێوەی زۆربەی وڵاتانی دەوروبەر و دنیا.


ئاشكرایان كردووە، ئەم جۆرە سایتانە سەرەڕای قەدەغەبوونیان، لەرووی ئاینییەوە زیانی بەرچاوی هەیە بۆ سەر ئاشتی كۆمەڵگا ‌و نەوەی داهاتوو، لە رووی هەموو پێوەرە ئاینی‌ و یاساییەكان بەتاوان ‌و قەدەغەكراو هەژمار دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد