یەكەم رۆژی جەژن دیاری كرا

:: AM:10:50:28/03/2024 ‌
لەلایەن زانایانی گەردوونناسی، یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری كرا و ئەمساڵ رەمەزان 30 رۆژی تەواوە لە ساڵی كۆچی 1445.

ئەمڕۆ پێنجشەم  28ـی ئادار، بنكەی گەردوونناسی نێودەوڵەتی بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ 18یەمین رۆژی مانگی رەمەزانە، كۆمەڵێك بیروبۆچوونی جیاوازیش لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی شەوال دروست بووە، بەڵام بەشێوەیەكی زانستی دەتوانرێت ئەو بابەتە یەكلا ببێتەوە.

بنكەی گەردوونناسیی نێودەوڵەتی روونی كردووەتەوە، دوو نەخشەی بۆ ئاراستەی مانگ و ئەو شوێنانەی كە لێوەی دەتوانرێ مانگ ببینرێت، بڵاو كردووەتەوە كە دەریای سوور و كەناراوەكانی میسرە.

ئاماژە بەوەیش كراوە، دەكرێت رۆژی سێشەم نۆی نیسان مانگ ببینرێت و چوارشەم 10ـی نیسان بكرێتە جەژن، بەمەیش دەردەكەوێت مانگی رەمەزانی ساڵی 1445ـی كۆچی 30 رۆژی تەواوە.

لەلایەن خۆیانەوە شیعەكان یەكەم رۆژی جەژنیان دیاری كردووە كە 10ـی نیسانە، بەمەیش بە ئەگەری زۆر دوای چەندان ساڵ، شیعە و سوننە بەیەكەوە جەژن دەكەن.


وشە - رامیار جەواد